لەکەرکووک 6 جووتیار بەدەستی تیرۆرستان شەهیدکران

ئەمنی
  • 23-05-2022, 23:30
  • +A -A

    بەغداـ INA
      شانەی  راگەیاندنی ئەمنی  ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لە پارێزگای کەرکوک شەش جووتیار شەهید کراون. 
     شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) کەوتوە، ڕاگەیاندووە "لەکردەوەیەکی تیرۆریستی کە نیشانەی مەبەست و خراپەی تیرۆریستانی داعش دەدات کە جوتیارە بێتاوانەکانیان کردووەتە ئامانج بە تەقەکردنیان و سوود وەرگرتن لە دۆخی کەش و هەوا خۆڵبارینەکە لەگوندی سامی ئەلعەسی سەر بەناحیەی تازە لەپارێزگای کەرکوک؛   بەوهۆیەوە 6 هاووڵاتی لەکاتی دروێنەکردنی گەنم شەهید کران  و 3 زەوی دانەوێڵە سوتێنران. 
    وتیشی: "دەزگا ئەمنییەکانی ئێمە گەڕانیان بۆ ئەو تاخمە تیرۆریستیانە کردووە، بۆ دەستەسەرکردنیان.