بەغداد-INA-
ئەمڕۆ دووشەممە "حاكم ئەلزاملی " جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانی شاری سەدر و بەغدای پایتەخت بەگشتی دووپات كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، كە "ئەلزاملی" سەردانی وێستگەی کارەبای غازی سەدری كردووە، لە ناوچەی "ئەلحەمیدیە " شاری سەدری بەغدا و لەگەڵ کارمەندانی کۆبۆیەو و گەشتێکی بەناو بەشەکانی یەکەکەدا کرد بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان و هەروەها دابینکردنی پێویستەکان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی دابینکردنی وزەی کارەبا لە هاویندا.
ھەر لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، "زاملی"لە چوارچێوەیەکی سەردانەکەیدا گەشتێکی مەیدانی جیاوازی لەناو شاری سەدر ئەنجامدا بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو هەڵمەتە خزمەتگوزارییەی کە پێشتر دەستی پێکردبوو، لە گەڕەکی "ئەلمونتەزەر " و پەرەپێدانی پارکی "کەرتی ٣٨" و گۆرەپانی "کەرتی ٧٢" و ناوچەی "ئەلحەمیدیە".
ھەروەھا ئاماژه بۆ ئەوەشکراوە مەبەست لەو بەسەرکردنەوەیەی "جێگری یهكهم ئاگاداربونە له بهرهوپێشچوونی كارهكانی ئهو پڕۆژە خزمهتگوزاریانەی کە له ژێر جێبهجێكردندان لهناوچە جیاجیاکان.
"زاملی"دووپاتی بەدواداچونی بۆ خزمەتگوزاییەکان کرد لە شاری سەرد و بەغدا و ھەموو ناوچەکان ، تا لەرێگای باشتر بەڕیوەچونی پرۆژەکان خزمەت بەھاوڵاتیان بگات .