بەغداد/ INA - محمد الطاڵبی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوە وردەكاریی ئەو ناكۆكییەی ئاشکراکرد كە لەنێوان خوێندكارانی عێراقی و ئوردنی لە زانكۆیەكی عەممان روویدا؛ ئازادكردنی سەرجەم خوێندكارە دەستگیركراوەكانی پشتڕاستكردەوە، كۆمەڵگەی عێراقی لە ئۆردن ئاماژە بەوەش دەدات كە كێشەكە كۆتایی هاتووە و کە خوێندکاران بەڵێنیان داوە ئەو بەرکەوتنە دووبارە نەکەنەوە کە لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپی زانکۆکە ڕوویانداوە.
لەوبارەیەوە "ئەحمەد ئەلسەحەف " وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"ئەو شەڕەی لە زانکۆی "ئەلخواریزمی" لە عەمانی پایتەختی ئوردن روویداوە و بە وشە دەستی پێکردووە، دواتر شەڕەکە تەشەنەی کردووە بۆ پێکدادان، پاشان ئاسایشی ئوردن دەستوەردانی کرد و چارەسەر کراوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، "باڵیۆزخانهی عێراق لە عەممان دهستێوهردانی كرد و پهیوهندی لهگهڵ دهسهڵاتدارانی ئوردن كرد، دوای ئەوەی خوێندكاره عێراقییه دهستگیركراوهكان ئازاد كران، ههموو لایهك باری تهندروستی باشه و ئێستا دۆخەکە کۆنترۆڵە و شتهكان باشن.
لە بەرامبەریشدا "محەمەد ئەلبەلداوی" بەرپرسی پێكهاتەی عێراقی لە عەممان، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی كردەوە، كە "كێشەیەكی سادە لەنێوان خوێندكارانی عێراقی و ئوردنی لە زانكۆی "ئەلخواریزمی" لە ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوانیان روویدا و هیچ ڕاستییەک لە هۆکاری گەورەکردنی ئەم شەڕە لە سایتەکان و تۆڕەکۆمەڵەیەتیەکاندا نییە."
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئیدارهی كۆلێژ توانی كۆتایی به كێشهكه بهێنێت و بهڵێنی له خوێندكارهكان وهرگرت كه له ناوهوه یان له دهرهوهی سیاجی كۆلێژی "ئهلخەواریزمی"دووباره نهكهنهوه.
ھەروەک ئەوەشی خستەڕوو " کۆبونەوەیەکی درێژمان لەگەڵ ئەو کەسانە ئەنجامدا ، کە نوێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە عەممان لەگەڵ راگری کۆلێژەکە بەشداربون بۆ ئەوەی ئەو هۆکارانە بزانین کە بووەتە هۆی فراوانبوونی شەڕەکە، ھەروەک رێککەوتین لەسەر گەڕانەوە بۆ سەیرکردنی کامێراکانی چاودێری و داوای یارمەتی لە شایەتحاڵەکان بکەن لە خوێندکاران بۆ ئەوەی ڕوونی بکەنەوە کە چی ڕوویداوە."
جەختیشیكردەوە، "لەبەر رۆشنایی لێكۆڵینەوەكان، ئەنجامدەران دەردەكەون، هەروەها ئەو خوێندكارانەی دەستگیركراون ئازادكراون، كێشەكە چارەسەركراوە، هەموو ئەوەی روویداوە كۆنتڕۆڵكراوە.