بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەشبینی خۆی دەربڕی کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بگەنە ڕێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە پرسی ناونانی سەرۆکی کۆمار، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە لە دیالۆگی نێوان ئەو دوو حیزبە چەند مەلەفێک دەکرێتەوە، لەوانە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم و پێگەی سەرۆک کۆمار.
"سۆزان مەنسور "ئەندانی ئەنجومەنی نوێنەران لە لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ،بە کەناڵی ئەلعێراقیە نیوزی راگەیاند، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدواداچونی بۆکرد " سەردانی دوێنێی "نێچیرڤان بارزانی" جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سلێمانی، و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ "بافڵ تاڵەبانی " سەرۆکی یەکێتی، هەنگاوێکی باشە کە ئێمە پشتگیری دەکەین، بەڵام چاوەڕوانی دەستپێشخەرییەکی ڕوونیش دەکەین کە پەیوەندییەکان بگەڕێنێتەوە بۆ رێڕەوی خۆی.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرژی سیاسی نێوان هەردوو حزب پاشەکشەی کردووە، هیوادارین ڕێگە خۆش بکات بۆ لابردنی ناکۆکی لەسەر هەڵوێستی سەرۆکی کۆمار کە مەلەفێکی گەورە و گرنگە"، ئاشکرای کرد کە دیالۆگ و گفتوگۆی روون ھەبوە لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بۆ تاوتوێکردنی بابەتە مشتومڕاوەکان و چارەسەرکردنی قەیرانەکان
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دۆسیانەی لەسەر مێزی گفتوگۆ هەیە بریتین لە پرسەکانی یاسادانان بۆ یاسای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان و ناونانی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار و چەند دۆسیەکی تر ، "مەنسوڕ" وتیشی : پێشبینی دەکەین هەردوو مەکتەبی سیاسی لە حزبەکە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی دەستپێشخەری ئەرێنی بخەنە ڕوو”.
جەختیشی كردەوە كە "بەدەستهێنانی رێككەوتنێكی كوردی لەسەر سەرۆكایەتی كۆمار رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر دۆخی سیاسی عێراق دەبێت و رەنگە رێگە خۆش بكات بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی ناونانی پۆستەكانی سەرۆك كۆمار و سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دیدگای یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتگیرکردنە لە پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنەکان لەخۆبگرێت، تەنانەت بە سەربەخۆکانیشەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "نزیکبوونەوەی نێوان لایەنە کوردستانییەکان رەنگە ببێتە هۆی لێکنزیکبوونەوە لەنێوان هێزە شیعەکان و کوردستانیش هەمیشە لایەنێک بووە کە عێراقییەکان یەکدەخات.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی جەختیشیكردەوە، کە پێداگریی یەكێتی نیشتمانی لەسەر ناونانی "بەرهەم ساڵح" بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، لە كەسایەتیەكی نیشتمانییەوە سەرچاوە دەگرێت و خاوەنی ئەو بڕوانامەیە بۆ بەردەوامبوون لەم پۆستەدا، دەكرێت لەڕێگەی فەزای نیشتمانییەوە پشتیوانی لە كاندیدبوونی بكرێت.