بەغدا - INA -وسام ئەلمەلا
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی رایگەیاند، دوای ئاشکراکردنی ئیلتزاماتی دارای ، هەڵاوسانێک لە پارەی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و فەرمانبەرانی پەرلەمان تۆمارکردووە، هاوکات ئاماژە بە دیارترین بڕیارەکان دەکات کە دژی بەرپرسان دەرکراون.
"عەلی قاسم مەحمود" بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی دەستپاكی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: بەرێوەبەرایەتیەکەیان بەپێی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2011 دەستەی دەستپاكی و دەستكەوتی نایاسایی كار دەكات، كە هەمواركراوەتەوە، بەپێی مادەی سێیەمی، کاردەکات بۆ بەشداریکردن لە ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی."
ئاماژهی بهوهشكرد، "بهڕێوهبهرایهتییهكه، بهپێی مادهی 10 سێیهم ، رێكاره پێویستهكان دهگرێتهبهر و لێپێچینهوه و بەدواداچون دهكات، ههروهها پشكنین بۆ ژمارهی باجدهران به پێی رێژهی سهرچاوه داراییهكانیان ئەنجام دەدات .
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا، ژمارەیەک دۆسیە لێکۆلینەوەیان لەسەر کراوە کە ھەیانە فۆڕمی باجدەران و ئەوانەی ئاشکراکردنی پارە دەیانگرێتەوە، پشکنینیان بۆ کراوە و پشتڕاستکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە سێ کەس لەوانە هەن کە پلە و کارەکەیان خراپ بەکار ھێناوە و ئەو لێکۆڵینەوە دەیانگرێتەوە, جگە لەندانی تر .
ھاوکات دوای ئاشکراکردنی بڕی تەواوی بەھەدەردانی پارەکە، فایلەکانیان ڕەوانەی بەشی لێکۆڵینەوە کردووە.
ڕوونیکردەوە کە " سێ تۆمەتبار وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی کاریاندەکرد، هەروەها یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لەشارەوانی بەغدا و فەرمانبەرێک لە پەرلەمان.
سەبارەت بەو بڕیارانەی دەرکراون، مەحمود دووپاتیکردەوە، “چەند بڕیارێک لەم ماوەیەدا دەرچووە، لەوانە بڕیارێک لە دژی دادوەرێک لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بڕیارەکەش ئەنجامی کۆتایی بەدەستهێناوە و سزای ساڵێک زیندانی لەگەڵ گەڕانەوەی بڕی 17 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار، ھەروەھا بڕیاڕ لە دژی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان كە بەهای قازانجی نایاسایی بریتی بوە لەبڕی 4 ملیار دیناری عێراقی کە دادگا بڕیاڕی گەڕاندەوە بڕی پارە و سزای یەك ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.هەروەها سزای زیندانی ساڵێک بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پیشەسازی.
ڕوونیشیدەکاتەوە کە ئەم بڕیارانە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەرکراون.
سەبارەت بە ئاشکراکردنی سامان و پارەی بەرپرسانی حکومەت ، "علی قاسم " ڕوونیکردەوە کە بەڕێوەبەرایتەکەیان فۆڕمی ئاشکراکردنی سامان و پارەی هەیە، کەتا ئێستا ژمارەی ئەو فۆرمانەی گەیشتووەتە دەستیان ١٨ هەزار و ٨٥٠ فۆڕمە ، کە تیایدا ئاماژە بە وەڵامی سەرۆک کۆمار و وەزیرەکان دەکات بە رێژەی 100,%”،سەبارەت بە وڵامی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش ، ئەوە وەڵامی ھەریەک لە سەرۆکی پەرلەمان و حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیان ھەبوە .