بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ژینگە جێبەجێکردنی پلانێکی خێرای بۆ چارەسەرکردنی پیسبوونی ڕووباری دیالە پشتڕاستکردەوە.
"عەبدوڵڵا هادی ئەلشەمەری "بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای دیالە، لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتوەو تیایدا ھاتوەکە:"چالاككردنی رێڕەوی ئاوی فریاگوزاری بۆ گواستنەوەی ئاوی رووباری دیجلە لە رێگەی چەمێكی خوار خالسەوە بۆ ڕووباری دیالە بە توانای 3 مەتر، لەلایەن وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوەوە دەستی پێکردووە کە دەبێتە ھۆی نەمانی 50%ی ڕێژەی پیسبوونی ڕووباری دیالە و گۆڕانکاری لە کوالێتی ئاودا.
"ئەلشەمەری" ئاماژەی بەوەشکرد،ئەوەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کردوویەتی هەنگاوێکی بەپەلەیە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی پیسبوونی رووباری دیالە،هەروەها بۆ دڵنیابوون لە کەمی بەشی ئاو بۆ پاراستنی باخەکشتوکاڵییەکان کە تا هەزاران دۆنۆمی ناو حەوزی ڕووبارەکە درێژ دەبێتەوە"
ھەروەک ئاماژهی بهوهشكرد، "ههرچهنده ئاو زیاتر بخرێته ناو رووباری دیاله، ئهو ئاسته زۆر بهرزهی پیسبوونه رووبەرووی دەبێتەوە چارهسهر دهكات، بهتایبهتی كه ئاوهکەی له ماوهی چهند مانگی رابردوودا گۆڕدراون بۆ ئاوی پیسی كشتوكاڵی كه بۆ بهكارهێنانی مرۆڤ نهگونجاوه".
ئەلشەمەری ووتیشی "دوا هەنگاوی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕووباری دیالەی لە دۆخێکی ژینگەیی زۆر ناتەندروست رزگارکرد کە بەهۆی ئەو کاردانەوەی قەیرانی وشکەساڵی سەختەوە رووبەرووی بۆتەوە.