واست -INA- دانیال قاسم
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی واست پشتڕاستیکردەوە کە پارێزگاکە پێشەنگی پارێزگاکانی وڵاتە لە بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردنی گەنمدا ، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا ٣٤٢ هەزار تۆن گەنمی بەبازاڕ کراوە.
"ئەركان ئەلشەمەری " بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "تائێستا پرۆسەی بەبازاڕكردن لە واست بەردەوامە، ئەگەر چی لە قەزای "ئەلسوەیرە " و" ئەلحەفرییە" لە باكووری پارێزگاكە دروێنە یە”.
ئەلشەمەری ئەوەشی وت" پارێزگای "واست" تا ئێستا 315 هەزار تۆنی بە وەزارەتی بازرگانی خستۆتە بازاڕەوە، هەروەها 26 هەزار تۆنیش بۆ سوودی کۆمپانیاکانی تری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ بوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی، "کۆی گشتی ئەو بڕە گەنمەی کە خراوەتە بازاڕەوە تا ئێستا گەیشتۆتە 342 هەزار تۆن لە بەرهەمی گەنم"، ئاماژەی بەوەشدا کە پارێزگای "واست" یەکەمە لە عێراق لە بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردنی گەنم، لە دوای ئەویش پارێزگای سەڵاحەدین دێت، کە توانیویەتی تا ئێستا 115 هەزار تۆن لەگەنم بخاتە بازاڕەوە، پاشان پارێزگای بابل دێت کە 99 هەزار تۆنی خستۆتە بازاڕەوە تا ئێستا.