بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستی دەروازە سنوریەكان ڕایگەیاند كە هەوڵێكی قاچاخی مادەی هۆشبەریان لە دەروازەی سنووری مونزریە پووچەڵ كردووتەوە.
دەستی دەروازە سنوریەكان لە راگەیندراوێكدا كە کۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە "هەوڵەكانی دەستی دەروازە سنوریەكان لەڕێگەی بەدواداچوون و وردبینیكردنی سەرجەم كاڵا و گەشتیاران، و هەماهەنگی كاركردن لە دەروازەی سنووری مونزریە، دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا و كە هەڵگری ئەوە ماددەی خاوەن ڕەگەزنامەی بیانی"، بە ئاماژەدان بە "دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەكان." پێكهاتبوو لە (پاودەر، حەب و ئامرازەكانی بەكارهێنراو بۆ بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان كە لەبەردەستیاندا بوون)."
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەكە لە رێگەی كارەكانی ئەو مەفرەزە هاوبەشە ئەنجامدراوە كە بە فەرمانی هێزی پاراستنی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان پێكهێنراوە.