بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمپانیای بەندەرەكانی نەوت ، سەرەڕای خراپی بارودۆخی كەشوهەوا بەردەوامی كارەكانی گۆاستنەوەی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان ڕاگەیاند
راگەیاندنی كۆمپانیای بەندەرەكانی لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "كارەكانی ناردنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان بەردەوامە سەرەڕای خراپی كەشوهەوا بە و سەلامەتی بەردەوام بووە، بە هەوڵی كادیرانی بەندەری نەوت و شارەزایی ئەو بوارە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە بە ئامانجی پاراستنی بەردەوامی هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق هاتووە".
ئەمڕۆ عێراق كەوتە بەر شەپۆلێكی خۆڵبارین كە هەموو پارێزگاكانی گرتەوە ، كە بوو بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە فرۆكەخانەكانی بەغدا و هەولێر و نەجەف و سلێمانی.