بەغداد/INA
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەت و شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن جەختیان لە پشت بەستن بە دیالۆگ وەک باشترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، سەید ئەلحەکیم ،لە سەردانەکەیدا بۆ شانشینی هاشمی ئوردن، لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و شانشینی لە هەموو ئاستەکاندا کردووە".
ئاماژهی بهوهشكردوە "حەکیم لەگەڵ شا عەبدوڵا بیروڕای خۆی لەبارەی پێشهاتەكانی دۆخی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ کرد، و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پشت بەستن بە دیالۆگ وەك ڕێگەیەكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان، هەروەها گرنگی سەقامگیری و زاڵبونی ئاشتی لە وڵاتانی جیهاندا".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە جەختی لەسەر رووبەرووبونەوەی پێشهاتە سیاسیەکان کردەوە و رایگەیاند ”ئەو قەیرانە سیاسیەی کە وڵات تێدا تێپەر دەبێت بۆ ئەو ئەنجامە ناهاوسەنگانە دەگەڕێتەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە بەرهەمی هێناوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم قەیرانە هاوشێوەی قەیرانەکانی پێشتر دەتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەگەر ئیرادەیەکی جددی بۆ چارەسەرکردنی هەبێت و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بەسەر بەرژەوەندی کەسایەتی و کوتلییەکاندا زاڵ بێت.
ھەر بەپێی راگەیەندراوەکەلەبارەی ئەو تەحەدایانەی لە پرسی ئاسایشی خۆراک ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە و ناوچەکە بەشێکە لێیان، سەید حەکیم داوای هاوکاری هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەکە کرد بۆ تێپەڕاندنیان، هەروەها گرنگی وەبەرهێنان لە توانا و ئەزموونەکان کە لە نێوان وڵاتانی جیهاندا ئاڵوگۆڕ دەکرێن .