نەجەف - INA - حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانی نەجەف، محەمەد قەیس زوەین، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند " گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نەجەف دەستی پێكردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ئەو شەپۆلەی چڕی خۆڵبارینەوە گەشتەكان راگیراون".
حوسێن جەلیل گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاندبوو، بەهۆی پێشبینیكردنی هاتنی شەپۆڵێكی چڕی خۆڵبارین و كەمبوونەوەی مەدوای بینین لە هەندێ شوێن بۆ دووری 100 مەتر، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق ڕادەگیرێن.