هەولێر- INA
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی چڕبونەوەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەكەی گرتوەتەوە، جارێكی دیكە گەشتە ئاسمانییەكانیان راگرتوەتەوە.
راگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تێیدا هاتووە،" ئاگاداری گشت لایەك دەكەینەوە كە بە هۆی خۆڵبارینێكی چڕ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرجەم گەشتەكانی ڕاگرت، لە ئەگەری هەبونی هەر گۆرانكاریەك ئاگادارتان دەكەینەوە".
ئەمە لە كاتێكدایە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ جاری دووەمە رابگیرێت.