بەغدا – INA
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و سەڵاح ئەلدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە جەختیان لەسەر پێویستی بەدەستهێنانی شایستە دەستوورییەكان كردەوە.
وە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە، كە "ساڵح پێشوازی لە سكرتێری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد، و لە میانی كۆبوونەوەكەدا، باسیان لە دۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە سیاسییەكان كرد".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "بە پشت بەستن بە دیالۆگ و كۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان لایەنەكان بە گیانی بەرپرسیارێتی و نیشتمانپەروەری، و دەستكردن بە دیداری وكۆبونەوە و خزمەتكردن، جەخت لەسەر پێویستیی بەدیهێنانی شایستە نەتەوەیی و دەستوورییەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی كرایەوە". پێداویستییەكانی هاوڵاتیان وەك كاری سەرەكی لەڕێگەی پێكهێنانی حكومەتێكی بەتوانا كە بتوانێت وەڵامی پێداویستییە كانی وڵات بداتەوە."