هەولێر- INA
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە بە چەقۆ ھێرشیانكردبووە سەر كەسێك و برینداریان كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە سنوری بنكەی پۆلیسی ڕزگاری چوار تۆمەتبار بەچەقۆ ھێرشیانكردبووە سەر كەسێك و برینداریان كردبوو، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، لە ماوەیەكی كەمدا توانرا تۆمەتبارەكان لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەقۆیەدا لەكاتی تاوانەكەیاندا بەكاریانھێنابوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، ھەر چوار تۆمەتبار (ە،ج،ٱ لەدایكبووی ١٩٧٩ _ ٱ،ج،ح لەدایكبووی ١٩٨٨_ ج،ع،ع لەدایكبووی ١٩٩٥_ ٱ،ٱ،س لەدایكبووی ١٩٩٨) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.