هەولێر –INA
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی داهاتی سلێمانی بكات و لیژنەكە كاری لێكۆڵینەوە دەبێت لە كێشەكانی داهات و خەرجیی پارێزگای سلێمانی.
لە بڕیارێكدا كە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانی لەسەرە هاتووە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەی داهات و خەرجییەكان لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین، بڕیاردراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی پێنج كەسی و ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەوبارەیەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، پێویستە گشت دامودەزگاكانی حكومەت هاوكاری تەواوی لیژنەكە بكەن و داتا و زانیاری پێویستی بخرێتە بەردەست، هەروەها لەكاتی پێویستدا دەتوانرێت لیژنەی لاوەكی دروست بكرێت بۆ هاوكاری لیژنەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.