بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی فراوانكردنی مەودای كارەكانی نوێنەرایەتی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كە "ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانی ئەوروپا كرد بە سەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ناتالی لۆیزۆ."
بەپێی راگەیندراوەكە، كازمی پێشوازی كردووە، لە شاندی ئەوروپی، جەختی لەوە كردووەتەوە، "عێراق گرنگییەكی زۆر بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەدات، هەروەها هەوڵە بێوچانەكانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندەكانی و هاوكاری هاوبەش لەگەڵ یەكێتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەدا تیرۆر و شەڕی داعش و پەرەپێدانی توانا سەربازییەكانی هێزە عێراقییەكان لە بواری مەشق و ئامادەكاریدا " .
سەرۆك وەزیران جەختیشی كردەوە، "گرنگی فراوانكردنی بازنەی كارەكانی نوێنەرایەتی راوێژكاری یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە بنیاتنانی توانا دامەزراوەییەكانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی عێراق، و هاوكاری لە دوسێی بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی، تاوانی رێكخراو، و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر،". و بنیاتنانی لەسەر ئەو پێشكەوتنانەی كە عێراق لەم بوارانەدا بەدەستی هێناوە”.
لای خۆیەوە لۆیسۆ ئاماژەی بەوەدا كە "یەكێتی ئەوروپا وەك هاوبەشێكی سەرەكی و وڵاتێكی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فاكتەرێكی گرنگ لە سەقامگیری ناوچەكەدا دەڕوانێت"، جەختیشیكردەوە "ئامادەیی ئەوروپا بۆ بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی شانە تیرۆریستییەكان”.
لە دیدارەكەدا باس لە پێشهاتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان و شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایش و داهاتووی ئەوروپا و لەسەر بازاڕی وزە و نرخی خۆراكی جیهانی كرا.