بەغدا - INA - نەساری حاج
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە پێشنیاری كرد كە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی پلانێك بۆ چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمۆبیلی هاوڵاتیان بۆ فڕۆكەخانەی بەغدا ئامادە بكات، هاوكات ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات كە رێوشوێنی توند بەرامبەر بە سەرپێچیكارانی سەر هێڵی ئاسنین دەگرنەبەر.
ناسر شبلی ، وەزیری گواستنەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رێگەی نەدا ئۆتۆمۆبیلی هاوڵاتیان بچێتە ناو فرۆكەخانەوە، چونكە ئۆتۆمۆبیلی تایبەت هەیە كە سەرنشینانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە دەگوازێتەوە"، ئاماژەی بەوەشدا كە "بڕیاری چوونە نێو فرۆكە خانە نوێ نییە بەڵام،تا ئێستا كاری پێی نەكراوە".
شبلی ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەبێت دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لێكۆڵینەوە بكات و پلانێك دابڕێژێت بۆ چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان بۆ فڕۆكەخانەكە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "فڕۆكەخانەی نەجەف ڕێگە بە ئۆتۆمبێلەكان دەدات بچنە ناو شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی دیاریكراوەوە".
سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی سەر هێڵی ئاسنین ، شبلی جەختی لەوە كردەوە كە "رێوشوێنی توند و بەهێز هەیە بەرامبەر بە سەرپێچیكاران بە هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان گیراوەتەبەر، بەو پێیەی دوای كردنەوەی تەلبەنەكان داخران"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "وەزارەتەی گواستنەوە رێوشوێنێكی نوێی درۆستكردنی سیاج (BRC) لەسەر هێڵی ئاسنین داوە."