بهغداد/INA
بانکی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەرداراییکردنی پڕۆژەیەکی نوێ کە پەیوەستە بەسیستەمی فێرکاریەوە لەعێڕاقدا کەدووساڵ دەخایەنێت.
بانکی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کەڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پڕۆژەیەک بەبەهای ١٠ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتکردنی داهێنانەکان لەپێناو فێربوون لەسێ پارێزگای عێڕاقدا ڕوونیشی کردەوە ئەم پڕۆژەیە پتەوکردنی پڕۆسەکانی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایانی زمانی عەرەبی و ماتماتیک لەخۆدەگرێت و هەروەها بەئامانجی باشکردنی کارامەییەکانی بواری خوێندنەوەو نووسین و ژمێرەیی ئەنجامدەدرێت لەلای قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی لەوتوێژانەی کە لەهەموو نیازمەندترن.
هەروەها گەشەسەندنی سەرمایەی مرۆیی بەبەشێکی بنەڕەتی دادەنرێت لە بەدیهێنانی گەشەیەکی ئابووری بەردەوام.
سەرمایەی مرۆیی لەعێڕاقدا ١٥٪پێکدەهێنێت کە ڕێژەیەکی کەمە بەبەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وباکووری ئەفەریقا.
هەروەها ئەوململانێ و کێشانەی کەئەم چەندساڵەی پێشوو لەئاراداهەبوون و ئەوکەموکورتیەی کەلە پەیکەری سیستەمی فێرخوازیدا بەدیدەکران بوونە هۆکاری نەبوونی کارامەیی فێرخوازی کەپێشکەش بەقوتابیان بکرێت چونکە ئەمەبنەمایەکە بۆ فێربوون و گەشەدان بە کارامەییەکان.
نوێترین هەڵسەنگاندنی کارامەیی پۆلەکانی یەکەم لەبواری ماتماتیک دەرکەوت کە لەکاتی گەیشتن بە قۆناغی سێ دەریخستووە کە زۆربەیان لەوئاستە خوازراوەدا نەبوونەوزیاتر لە٩٠٪قوتابیان ئەوشتانەی دەیانخوێنن لێیان تێناگەن.
پڕۆژە نوێیەکە قوتابیە هەژارەکان دەگرێتەوە بۆ خۆپاراستن لەزیانەکان و زامنکردنی فێربوونیان .
بەڕێوەبەری هەرێمی فەرمانگەی ڕۆژهەڵات لەبانکی نێودەوڵەتی ساروج کۆمار جاە وتی کەپتەوکردنی سیستەمی فێرکردن وبەرهەمسازی بۆ زیاتر لە ٣٠٠هەزار قوتابی و ڕاهێنانی زیاتر لە٤٠٠٠ مامۆستا لەهەردووبابەتی ماتماتیک و زمانی عەرەبی لەسێ پارێزگای هەرە هەژاری عێڕاق ئەنجام دەدرێن.
وتیشی کە ئەم پڕۆژەتازەیە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێڕاقی بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی ئەنجام دەدرێت و ماوەی دووساڵ دەخایەنێت.
شایانی باسە کەداراییکردنی داهێنانەکان لەپێناو چاکسازی بەوپارانە بەڕێوەدەچن کە لەسنووقی چاکسازی وچاکبوونەوەوئاوەدانکردنەوەی عێڕاق دابینکراون کە بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێڕاق دامەزرێنراوە لەساڵی ٢٠١٨کە هەردوو وڵاتی ئەڵمانیاوبەریتانیاوکەنەداوسوێد دارایی دەکەن کەدەبێتە هۆکاری گەشەسەندن و ئاوەدانکردنەوە.