بەغداد/INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بانگهێشتی جێگری یەکەمی پارێزگای نەینەوای کردووە.
بەیاننامەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لەدەستەی دەسپاکی کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەستکەوت وتی" کە دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کەتایبەتە بە بابەتەکانی دەسپاکی فەرمانێکی دەرکردووە
بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی پارێزگای نەینەوا وڕوونیشی کردەوە کە ئەم تۆمەتبارە فەرمانی دەرکردووە بە دەوامکردنی بەڕێوەبەری ناحیەی محلبیە لەکاتێکدا کەبڕوانامەکەی ساختەیە.
بەیاننامەکەوتی کە ئەم بانگهێشتکردنە بەگوێرەی مادەی ٣٢٩ی یاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو دەرکراوە، لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم مادەیە لەیاسای سزادان سزادانی زیندانکردن وپێبژاردن لەخۆدەگرێت بۆ هەرفەرمانبەرێک کەکاروئەرکەکەی خۆی بەکاربهێنێت بۆڕاگرتنی وەیان پەکخستنی فەرمانەکانی حکومەت وەیان ڕسومات و پارەی بڕیاردراو لەحکومەتەوە وەیان لەدادگا پسپۆڕەکانەوە پەک بخات.