بەغداد/INA
وەزارەتی فێرکردنی باڵا ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڕیاری دا کە دیسانەوە کاربکرێت بە سیستەمی ئامادەبوون لەقوتابخانەکاندا ئەویش وەک وەڵامگۆیەک بۆ نووسراوەکانی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی دایەوە.
هەروەها نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەستکەوت وتی وەزارەتی خوێندنی باڵا وەڵامگۆی نووسراوەکانی زاملی بوو کە پەیوەستبوون بە دووبارەکارکردن بە گێڕانەوەی کارکردن بە سیستەمی ئامادەبوون وئەلکتڕۆنی لەتاقیکردنەوەکان وەک ئەوشێوازەی کە لەکۆرسی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢/٢٠٢١ پەیڕەوکرا.
بەپێی بەیاننامەکە ئەوبڕیارەی کە لێژنەی تاقیکردنەوەی ئامادەگی سەپاندی بەئامادەبوون لەهەموو بابەتەکاندا بەپێچەوانەی ڕانماییەکانی وەزارەتە و پاشانیش دەبێتە شپرزەکردنی قوتابیان ، ڕوویشی کردەوە کەوەزیری خوێندنی باڵا
فەرمانی داوە بە بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو پلاندان بەئەنجامدانی بەدووداچوون بۆ زانکۆکان و پەیڕەوکردنی ئەم سیستەمە بەگوێرەی ڕانماییەکانی وەزارەت.
ئەویش پاش داوای ژمارەیەکی زۆری قوتابیان بۆ زاملی بۆ ئەنجامدانی بەدوداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا.