بەغداد - INA
تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و ڕێكخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ڕۆژی دووشەممە، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی گشتگیریان لە بواری ڕاگەیاندندا واژۆكرد.
پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دكتۆر نەبیل جاسم و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەنا دكتۆر محەمەد سەلام لەگەڵ سەرۆكی ڕێكخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران پەیمان جەبەلی كۆبوونەوە و گفتوگۆی دوولایەنەیان كرد.
ئاشكراشیكرد: هەردوولا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی گشتگیریان لە بواری ڕاگەیاندندا واژۆكرد.
لە كۆبونەوەكەدا دكتۆر نەبیل جاسم تەئكیدیكردەوە: كە ئاواتەخوازە ئەم یاداشتە ئاستی هەماهەنگی بەرزبكاتەوە بۆ ئاستی باڵاو هیوایشی خواست یاداشتەكە هەنگاوێك بێت لەسەر ڕێچكەی پراكتیكی.
وتیشی: ئێمە ئەزمونێكی گەورەمان هەیە لەسەر ئاستی عێراق و ئەزموونی كەڵەكەبووی لایەنی ئێرانی و هیوادارین هاوكاریەكان ئاستی باشتر ببینێت.
لەبەرامبەردا سەرۆكی ڕێكخراوی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێران پەیمان جەبەلی رایگەیاند: ئێمە ئاشناین بەپێگەی تۆڕی میدیایی عێراقی و هیوادارین ئەم ڕێككەوتنە ئاستی هەماهەنگی دوولایەنە بەرزبكاتەوە.