فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی: بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەكان بۆ ماوەیەكی كاتی ڕادەگیرێن

ناوخۆ
  • 23-05-2022, 13:36
  • +A -A

    سلێمانی - INA
    فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە بۆ ماوەیەكی كاتی ڕگیرا.
    فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتوەتەوە، بوەتە هۆی كەمبونەوەی مەودای بینین، بۆیە لە ئێستادا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت، لەكاتی ئاسایی بونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەكە گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە. 
    لەلایەكی ترەوە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكی كورتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئاگاداری ئێوەی بەڕێز دەكەینەوە كە سەرجەم گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەتەوە و دەستیانپێكردەوە.