بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە، رەوشی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماش دەكات لەم هەفتەیەدا.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممە خۆڵبارین دەبێت و لە ناوچەی ناوەراست ئاسایی دەبێتەوە، لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەكانی باكوور و باشوور خۆڵبارین دەبێت، سەبارەت پلەكانی گەرماش لە ناوچەی ناوەڕاست نزیك دەبێتەوە لە ئاستی رۆژی رابردوو و لەباكوریش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو، لە كاتێكدا كە كەمێك كەمتردەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی باشوور.
ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست تەندروست دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور بە چەند پەڵە هەورێك تەندروست دەبێت، لە ناوچەی باشوریش دەگۆڕێت بۆ دۆخی ئاسایی، و پلەی گەرمیش لە بەشی ناوەڕاست و باشوور بەرزدەبێتەوە و لە بەشی باكوریش نزیك دەبێتەوە لەڕۆژی ڕابردوو.
راشیگەیاند: كەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تەندروست دەبێت، لە كاتێكدا كە بەشی باكوور بە چەند پەڵە هەورێك تەندروست دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكن لە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا لە ناوچەی باكور بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو كەمێك بەرزدەبنەوە.
رونیشیكردەوە: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش كەمێك بەرزترە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵات.