بەغدا – ا ه ع دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ پێنج شەممە، بەبۆنەی جەژنی برۆنایاوە پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی سابیئە كردوە لە عیراق و جیهان. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی سابیئە كردوە لە عیراق و جیهان بەبۆنەی جەژنی برۆنایاوە و داوای ئاشتیی و تاوسەندن و سەربەرزیی كردوە بۆ هەموویان. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سەرۆك كۆمار ستایشی گیانی نیشتمان پەروەریی و هەوڵی بەردەوامیانی كردوە لەبەشداریكردنیان بۆ ئۆقرەیی و گەشەپێدان و خۆڕاگریی وڵات و عیراقی نیشتمانی یەكەمیان. لەدەقی بەیاننامەكەدا سەرۆك كۆمار دەڵێت "لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی برۆنایا، جەژنی سروشت كە سابیئەی مەندایی ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی خوشكان و برایانی سابیئە دەكەین لە عیراق و تەواوی جیهان بەم بۆنە شادییەوە، داوای ئاشتیی و تاوسەندن و سەربەرزی دەكەین بۆ هەمویان لە وڵاتەكەیان و عێراقی نیشتمانی یەكەمیان كە نیشتمان پەروەریی قوڵیان و هەوڵی بەردەوامیان بۆ دەپارێزێت لە بەشدارییكردنیاندا بۆ ئۆقرەیی و گەشەكردن و خۆڕاگرییەكەی دەست لە ناو دەستی رۆڵەكانی تری گەلەكەمان. فوئاد مەعسوم داواشی لە پەروەردگار كرد ئەم جەژنە بە ئاشتیی و تاوسەندن بگەڕێنێتەوە بۆ مەنداییەكان لە هەرجێیەك بن لەگەڵ تەواوی خەڵكی عێراق و مرۆڤایەتیدا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات