پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا حەوت فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە

ئەمنی
  • 23-05-2022, 12:41
  • +A -A

    سلێمانی - INA
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی‌ ڕزگاری  تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە حەوت فەرمانی دەستگیركردنی هەبووەو پێنج لەو فەرمانانە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی  توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بووە.
    بەشی ڕاگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیارییان هەبووە لەسەر تۆمەتبارێك كە حەوت فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بەتۆمەتی جیاجیا، بۆ ئەو مەبەستەش  لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو توانرا شوێنی تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە یەكێك لە تۆمەتەكانی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بووەو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی كردووە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارە.
    رونیشیكردەوە: لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.