بەغداد - INA
وەزیری تەندروستی هانی عەقابی ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیاریدا نەخۆشخانەكان لە ئامادەباشی تەواودابن تا ئەوكاتەی شەپۆلی خۆڵبارین كۆتایی دێت.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەردەوامن لە هەڵمەتەكانیان بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئەو حاڵەتانەی كە دەگاتە دامەزراوە تەندروستییەكان لە بەغداد و پارێزگاكان.
ئاشكراشیكرد: ئەم هەڵمەتە ڕاستەوخۆ لەلایەن هانی عەقابی وەزیری تەندروستیەوە چاودێری دەكرێت.