بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ئەمڕۆ دووشەممە، گەڕانەوەی هاتووچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت:
بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ڕوونیدەكاتەوە بۆ هەموو ئەو سەرنشین و هێڵانەی كە لە فڕۆكەخانە كاردەكەن هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانە گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و خشتەی گەشتە ئاسمانیەكان.
ئاشكراشیكرد: مەودای بینین گەیشتۆتە 650 م RVR .
پێشتر وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند: گەشتەكان لەسەرجەمی فڕۆكەخانەكانی عێراق ڕاگیراون بەهۆی ئەو زریانە خۆڵبارینەی كە بەغداد و ژمارەیەك لەپارێزگاكانی گرتوەتەوەو بینینیان كەمكردۆتەوە بۆ 400 مەتر.