بەغداد - INA
وەزارەتی پەروەردە ئەمرۆ دووشەممە، وادەی ڕاگەیاندنی ئیمتیازاتی خوێندكارانی ئاستی باڵای دیاریكرد.
فەلاح قەیسی بریكاری وەزارەتی پەروەردە لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: لیژنەیەك لە نێوان وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر ئیمتیازاتی خوێندكارانی ئاستی باڵا پێكهێنراوە.
وتیشی: لیژنەكە ئەم هەفتەیە ئیمتیازاتەكان ڕادەگەیەنێت.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی سنورداركردنی وەرگرتنی خوێندكارانی ئاستی باڵای لەكۆلێژەكانی پزیشكی گشتی و پزیشكی ددان ڕەتكردەوە.