بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: شەپۆلی خۆڵبارین لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەست بەكەمبوونەوەو نەمان دەكات.
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانییەوە وڵات شەپۆلێكی توندی خۆڵبارینی بەخۆیەوە بینی كە بووە هۆی كەمی مەودای بینین لە هەندێك ناوچەدا.
ئاشكراشیكرد: ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەست بە كەمبونەوەو نەمان دەكات.
دوێنی یەكشەمەش ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاند بەهۆی خراپی كەشوهەوا.
هاوكات وەزارەتی تەنردستی رایگەیاند: ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ روبەروبونەوەی هەر حاڵەتێكی لە ناكاو لە هەموو پارێزگاكاندا.