لیژنەی دارایی: هەوڵدراوە لە یاسای پشتیوانی فریاگوزارییدا وانەبیژان دابمەزرێنرێن

سیاسی
  • 23-05-2022, 11:26
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دووپاتیكردەوە: كتابێك بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت، بۆ  جێگیركردنی بڕگەیەك لە یاسای پشتیوانی سەبارەت بە وانەبێژان، و هەروەك جەختیكردەوە: ئەو بڕەی تەرخانكراوە بۆ ئەو كەرتانەی كە یاساكە دەیانگرێتەوە، بۆ پێویستییە بەپەلەكان دانراون.
    موهەنەد خەزعەلی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا پرسیاری لە نوێنەری حكومەت كرد سەبارەت بە پێشنیاری یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، وەڵامدرایەوە كە دژایەتی نەكراوە.
    وتیشی: لیژنەی دارایی پێویستی بەهەندێك كات ماوە بۆ دروستكردنی چەند بیرۆكەیەك لەبارەی مەرجەكانی پێشنیازەكە و پێویستە بڵێین ئەو یاسایەی كە لەلایەن حكومەتەوە هاتووە ماوەیەكی زۆری خایاند و كۆبوونەوەكان لەگەڵ وەزیرو بەرپرسان گەیشتە 20 كۆبوونەوە و ڕێژەی تەواوكردنیشی گەیشتە نزیكەی 97٪ و پێشنیازە نوێیەكەش پێویستی پیًگەیاندن هەیە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو بڕەی كە بۆ خەرجكردن لە ناو یاساكەدا نوسراوە نەخراونەتە جێگەی خۆیان، بەڵام بەهۆی پێویستی بەپەلە بۆ هێشتنەوەی بابەتەكان لە گەڵ كاروباری ڕۆژانەی حكومەتدا، لەوانە پشتگیریكردنی كۆبوونی خۆراك بە بڕی 8.5 تریلیۆن دینار و دابینكردنی خەزێنەی ستراتیژی لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی خۆراكی جیهانیدا.
    راشیگەیاند: یاساكە پشتیوانی لەوەزارەتی كارەبا دەكات، وتیشی: ئەو بڕە تەرخانكراوە بۆ ئەو كەرتانەی كە یاساكە دەیانگرێتەوە، بۆ پێویستییە بەپەلەكان دانراون و پێویستە پشتگیری بكرێن و یاساكە دابەش بكرێت بەسەر ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان بۆ ئەوەی پێداویستی خۆراكی عێراق مسۆگەر بكرێت.
    سەبارەت بە دۆسیەی ماۆستایانی وانەبێژ، خەزعەلی تەئكیدیكردەوە: كە  گۆڕینیان بۆ گرێبەست و گونجاندنی باری موچەخۆران بۆ هەموو ئەندامانی لیژنەی دارایی جێی بایەخە و پێویستمان بە ڕەزامەندی حكومەتە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا نامەیەك بۆ وەزارەتی دارایی دەنێردرێت بۆ ئەوەی لە یاسای پشتیوانی فریاگوزاریدا بڕگەیەكیان بۆ جێ بكرێتەوە.