بەدواداچوون - INA
نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە بەرزبووەوە، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، و دابینكردنی كەم و پاشەكشێیەكی كەمی دۆلار بۆ پشتگیری بازاڕ.
نەوتی خاوی برێنت 82 سەنت بەرزبوەوەو گەیشتە113.37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكی گەیشتە 111.28 دۆلار بۆ بەرمیلێك.
ستیڤن ئێنیس، هاوبەشی بەڕێوەبردنی دارایی ئێس بی ئای رایگەیاند: نرخی نەوت لە كاتێكدا كە پشتگیری دەكرێت بازاڕەكانی بەنزین بە كەمی دەمێننەوە، وتیشی: نرخی نەوت لە نێوان داواكاری بەهێزدا بەرەو وەرزی لوتكە دەچێت لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
چاودێرانی دۆخەكەش دەڵێن: سەرەڕای نیگەرانیەكان دەربارەی نرخی سوتەمەنی بەرز كە پێدەچێت خواست كەمبكەنەوە.
هاوكات دابەزینی نرخی دۆلاری ئەمریكیش بوەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، ئەمەش وایكردووە نەوتی خاو هەرزانتر بێت بۆ ئەو كڕیارانەی كە بەدراوی تر مامەڵە دەكەم.