هه‌ولێرـ INA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی خۆڵبارینه‌وه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه هۆشداری به‌هاوڵاتیان ده‌دات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند رێنمایه‌كی ته‌ندروستی پێویست سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م خۆڵبارینه ئاراسته‌ی هاونیشتیمانیان ده‌كات.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه" ئاماژه‌ى به‌چۆنیێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکان لەدۆخی خۆڵباریندا كردووه‌و ده‌ڵێت:"پێویستە هاونیشتمانیان تێکەڵی ئاژەڵە ماڵییەکانی وەک، سەگ‌و پشیلە نەبن‌و مامەڵەیان لەگەڵدا نەکەن، چونکە ئەو تۆز‌و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروستدەکات".
رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی بۆ هاونیشتمانیان:
1- داخستنی دەرگە و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
2- لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێت و رووپۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بە بەردەوامی.
3- دەرگە و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ دۆخی زۆر پێویست نەبێت مەچۆرە دەرەوە.
4- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بە تایبەت لە کاتی شۆفێری و چوونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای نێو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
5- خواردنی میوە و سەوزە بە بەردەوامی.
6- تێکەڵ نەبوونی هاونیشتمانیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاونیشتمانیان گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
7- لە کاتی بوونی هەر دۆخێکی نەخوازراو هاونیشتمانیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی خۆڵبارین چەند کاریگەرییەکیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە کە ئەمانەن:
1- دەبێتە هۆی هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سووردەبنەوە و تووشی خوران دەبن.
2- هەستیاریی لوت و بە تایبەتیش نێوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە، بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
3- گوشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوکردنی گوێچکەی نێوەڕاست، زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
4- ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەتووندیی و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە نیشانەکانیان زیاد دەکات.
5- زۆر جار دەبێتە هۆی خورانی پێست و سووربوونەوە و نەخۆشیی ئێکزیما.
6- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.