بەغداد - INA
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ئەمڕۆ دووشەممە، داخستن و ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لەفڕۆكەخانە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە ڕاگەیاند.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لەبەیاننامەیەكداكە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەیەوێت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بۆ هەموو ئەو گەشتیار و هێڵە ئاسمانیانەی كە لە فڕۆكەخانە كاردەكەن ڕوونبكاتەوە، كە داخستن و ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لەفڕۆكەخانە، بەهۆی زریانی خۆڵبارین و كەمی مەدای بینینەوەیە كە دەگاتە 400 مەتر.
ئاشكراشیكرد: گەشتیارەكان لە حاڵەتی هەر نوێكردنەوەیەكی لەناكاو ئاگاداردەكرێنەوە بۆ دۆخی كەشوهەوا كە ئێستا وڵاتی گرتوەتەوە.