بەغداد - INA
وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند: كادرەكانی ئاگاداركردوەتەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی حاڵەتی خراپی كەشوهەوا، هاوكات جەختیكردەوە لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی تەندروست و سەلامەت وەك بەكارهێنانی دەمامك.
وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عادل كەریم وەزیری كارەبا بڕیاریداوە كە پێویستە كارمەندان بۆ سبەینێ دووشەممە لە بارەگای وەزارەت و سەرجەمی كۆمپانیاكانی دەوامبكەن، بە ئاگاداری تەواوەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی لەناكاو كە ڕەنگە بەسەر هێڵ و تاوەرەكانی گواستنەوەی وزە و تۆڕەكانی دابەشكردندا بێت.
وەزیری كارەبا تەئكیدیكردوەتەوە: كە هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ وەلانانی هەر ڕووداوێك كە بەهۆی شەپۆلی چاوەڕوانكراوی خۆڵبارینەوە بێتەكایەوە، و هەروەها بریكاری وەزارەت و راوێژكار و بەڕێوەبەرەگشتییەكان و 20%ی كارمەندان دەوام دەكەن جگە لە كارمەندانی ژن،و وتیشی: پێویستە هەموو رێوشوێنەكانی تەندروستی و سەلامەتی وەك بەكارهێنانی دەمامك رەچاوبكرێت.