[spoiler][/spoiler]بەغداد_INA
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەمڕۆ یەکشەممەوردەکارییەکانی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی بەتریکیەی کلدانی بابل لەبەغدا ڕوونکردەوە
وەزارەتی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە دەڵێت: "دەستەی ئەندازیاری و تەکنیکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و خانووبەرە و شارەوانییە گشتییەکان بەردەوامن لە کارکردن لەسەر تەواوکردنی پرۆژەی بینای بەتریکیەی کلدانی بابل لە بەغدا
وتیشی: "پڕۆژەکە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی سێ بینا، یەکەمیان بە دوو نهۆمەوە، کە بارەگای بەڕێز بەتاریاک و یاریدەدەرەکانی و هۆڵی پێشوازی میوانەکان و ڕێوڕەسم و بۆنە ئاینییەکان دەگرێتەوە و دووەمیان فەرمانگەی کارگێڕی و خزمەتگوزاری دەگرێتەوە،سێیەمیان قوتابخانەیەکی ئایینی و پۆل و شانۆ و هەروەها بینای خزمەتگوزاری و کاری کارەبایی و تەندروستی و میکانیکی لەخۆ دەگرێت"