یەكێتی: كۆبونەوەی تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت زەمینە خۆشبكات بۆ كۆتایی بنبەستی سیاسی لە عێراقدا

سیاسی
  • 22-05-2022, 21:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تەئكیدیكردەوە: كە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەكشەممەی نێوان پاڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و نێچیرڤان بارزانی  جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەبێتە سەرەتایەك بۆ كۆبوونەوەكانی نێوان سەرۆكی هەردوو حیزب و مەكتەبی سیاسیی هەدوو حزب بۆئەوەی بەشداریبكەن لە كۆتاییهێنان بە جیاوازییەكانی ناو هەرێم و كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بەبنبەستی پرۆسەی سیاسی لە عێراق.
    تارق جەوهەر ئەندامی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵا كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ هەنگاوێكی ئەرێنی بوو بۆ توانەوەی بەستەڵەكی نێوان یەكێتی و پارتی دیموكراتی كوردستان، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە عێراق، چونكە پارتی ڕاوێژی لەگەڵ نەكرد و ئەمەش بووە هۆی پچڕان و لێكترازانێكی گەورە لەناو ماڵی كورددا.
    وتیشی: دانیشتنی ئەو دوو حزبە لە ئاستێكی باڵای سەركردایەتیدا پێشكەوتنێكی گرنگە و ڕەنگە سەرەتای دیالۆگێكی جدی بێت بۆ چاكسازی لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پێویستی دیالۆگێكی جدی و ڕاشكاوانە بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكان و یەكخستنی هەڵوێستی كورد.
    ئاشكراشیكرد: دابەشبوونی كورد لە بەرژەوەندی كوردستان و عێراقیش بە گشتی نییە، ئەو دوو حزبە هەردوولا پێكەوە شەڕیانكرد و دەستكەوتیان بۆ هەرێم بەدەست هێنا و پێویستە لەسەر چارەسەری ڕیشەیی پەیوەست بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و كۆمسیۆنی كوردستان كە لەلایەن یەكێتەوە داواكراوە بگەنە رێككەوتن، لەگەڵا چارەسەركردنی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و چارەسەركردنی كەموكورتیەكان، ڕەنگە ئەمەش زەمینە خۆش بكات بۆ كۆتایی هاتنی قەیرانی ناونانی سەرۆك كۆمار و وەزیرەكان.
    جەوهەر پێشبینی كۆبوونەوەی نوێی كرد لەڕۆژانی داهاتوودا لەنێوان سەرۆكی هەردوو حیزبدا مەسعود بارزانی و پاڤێل تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی ڕێكبكەون لەسەر ڕێگەكانی كۆتاییهێنان بەكێشە و ناكۆكەكان.
    وتیشی: "ئەو دوو حزبە هەفتەیەك پێش ئێستا ڕێككەوتبوون بۆ وەستاندنی هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندن و ئەمەش زەمینەیی بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ خۆشكرد و ئەگەر هەر لە سەرەتاوە ڕێكەوتنێك لەنێوان هێزە كوردییەكاندا بكرایە ئەوا پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا نەدەگەیشتە ئەو گەمارۆیەی ئێستا كە ڕێگر بوو لە تەواوبوونی مافە دەستوورییەكان