بەغداد - INA
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەمڕۆ یەكشەممە، وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ سبەینێ دووشەممە دیاریكرد.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكە لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سبەینێ دووشەممە 23ی ئایاری 2022 گەشتە ئاسمانییە نیشتیمانییەكان دەستپێدەكات، ئەمەش دوای كۆتاییهاتنی گەردەلوولی خۆڵ و گەرانەوەی بینین لە سنوورە ڕێگەپێدراوەكاندا بەپێی داواكارییەكانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق.
وەزارەتی گواستنەوە ڕاگرتنی گەشتەكان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لەهەموو فڕۆكەخانەكانی عێراق راگەیاند، بەهۆی نەبوونی مەودای بینینەوە.