بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ یەكشەممە، پلانی ئامادەكاری خۆی بۆ سبەینێ لە ئەگەری حاڵەتی لەناكاو لەكاتی خۆڵبارین لە بەغداد و هەموو پاریزگاكان راگەیاند.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی عەمید جەودت عەبدولرەحمان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی كەشناسی هەیە، كە بەشێوەی بەردەوام رەوشی كەشوهەوای وڵاتی لێوەردەگرێت.
ئاشكراشیكرد: بەڕێوەبەرایەتییەكە ئامادەیی خۆی لە بەغداد و پارێزگاكان زیادكردووە و پشت بەڕێوشوێنەكانی پێشوو بەستووە بۆ بڵاوكردنەوەی یارمەتی بەرگری و ئۆتۆمبێلی بچوكی فریاگوزاری و تیمی گەڕۆك لە شوێنە گشتییەكان و گۆڕەپانە قەرەباڵغەكاندا، بۆ ئەوەی بتوانێت هاوكاری هاوڵاتیان بكەن و حاڵەتی لەناكاو بگوازنەوە.
راشیگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەكە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی هەر پەیوەندیەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە پێویستی بە هاوكاری هەبێت، وتیشی: ئامادەیی هەیە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان لە بەغداد و هەوو پارێزگاكان.