بەغداد - INA
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: 220 خێزانی دانیشتووی كەمپی عامرییە لەپارێزگای ئەنبار لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێنرێنەەوە بۆ ناوچەكانیان، هەروەك دابەشكردنی زیاتر لە 300 شوقەی بۆ ئاوارەكانی موسڵ ئاشكراكرد.
وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبران عەلی عەباس جیهانگیر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كێشەی ئەو خێزانانە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكاندا لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە بە سەرۆكایەتی پۆلیسی ئەنبار و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی چارەسەركراون و كارتی كۆبوونی خۆراك بۆ هەر یەك لەو 220 خێزانانە كراوە و لەڕۆژانی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە ناوچەكانی خۆیان.
ئاشكراشیكرد: گەڕانەوەكە لە چوارچێوەی خشتەیەكی كاتیدا ئەنجامدەدرێت بۆ گواستنەوەیان بۆ ناوچەكانیان و بەپێی مەبەست و خواستی خۆیان.
رونیشیكردەوە: بڕی ئەو پارەیەی بۆ هەر خێزانێك خەرجدەكرێت لە ِێگەی ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتیەوە بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا پشتگیری ئابووریان بكات بریتیە لە 1000 دۆلار.
سەبارەت بە ئامادەكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەوانەی كە دەگەڕێنەوە، ئاماژەی بۆئەوەكرد: ئەو خانووانەی پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە نۆژەنكراونەتەوە و كاركردنیش بەردەوامە، نۆژەنكردنەوەی چوار هەزار و 500 خانوومان تەواوكردووە و ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش 324 شوقەمان لە شاری موتەسڵ دابەشكروە، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی (بەتات)ی نێودەوڵەتی بۆ نیشتەجێكردنی مرۆیی بۆ گەڕانەوەی خێزانەكان بۆ موسڵ دروستمانكردون بەتایبەتی ئەوانەی كە پێداویستی تایبەتیان هەیە.