سلێمانی - INA
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پێویستە بە یەكگرتوویی بمێنینەوە بۆ چارەسەركردنی ئاڵنگارییەكان.
ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان، لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: پێویستە بە یەكگرتووی بمێنینەوە بۆ چارەسەركردنی ئاڵنگارییەكانی ئێستا و پاراستنی مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: خۆشحاڵم كە دەگەڕێمەوە بۆ سلێمانی، لە رێوڕەسمی دەرچوانی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ئامادە بوم و لەگەڵ سەركردە سیاسییەكان كۆبومەوە.
نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی سلێمانی كرد و لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و یەگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوەو بەشداری لە مەراسیمی خولی 16ی دەرچوانی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانی كرد.