لە سەروبەندی زریانی خۆڵبارین،تەندروستی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات و ئامادەیی كادیرەكانی پشتڕاست دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 22-05-2022, 19:11
  • +A -A

    بەغدا - INA-محمد التاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئامادەیی كادیرەكانی پشتڕاستكردەوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتەكانی نەخۆشی كە لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە خۆڵەوەیە كە پێشبینی دەكرێت سبەینێ بەر عێراق بكەوێتەوە، بەپێی ئەوەی دەستەی كەشناسی پێشنیاری كردووە و دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكان، هاوكات پەیامێكی نارد بۆ هاوڵاتیان.
    سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: كادیرانی تەندروستی رۆژانە 24 كاتژمێر ئامادەكاری تەواویان هەیە بۆ وەرگرتنی حاڵەتی فریاگوزاری لە رۆژان و كاتە ئاساییەكانی زریانی خۆڵ و خۆڵبارین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئێستا سەرجەم دامودەزگا تەندروستییەكان ئامادەكاری تەواویان هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر شەپۆلێكی خۆڵبارین، جەختیشی كردەوە كە هەموو دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان و ئۆكسجین و ئەمبولانس لە سەرجەم دامودەزگا تەندروستییەكان دابین كراوە.
    لە وتارێكدا بۆ هاوڵاتیان ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتووە پەیوەندی بە ئەمبولانسی ژمارە 122 بكەن بۆ وەرگرتنی سەرجەم حاڵەتەكانی خنكان وتەنگەنەفسی، ئاماژەی بەوەشكردووە : زۆربەی ئەو حاڵەتانەی خنكاندنیان دەگاتە دامەزراوە تەندروستییەكان حاڵەتی سادە و مامناوەندن بۆ كەسانی ئاسایی، بەڵام لە هەمان كاتدا حاڵەتی توندی ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست كێشەوە دەناڵێنن، وە ك نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە وەك تەنگەنەفەسی درێژخایەن و نەخۆشی دڵ، هەروەها دەبێت پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكانی وەك بەستنی دەمامك و دەرنەچوون لە ماڵەوە تا زریانەكە تێدەپەڕێت.
    ئەلبەدر جەختی لە خواردنی دەرمانی دژە خنكاندنی لە ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ كردەوە،وە پێشبینی كەش و هەوا پێشبینی كردووە كە سبەی دووشەممە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەر زریانێكی تۆزاوی نوێ ببنەوە، كە ئەگەری زۆرە لە زۆربەی پارێزگاكان سەخت بێت.