بەغداد - INA
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئاگاداركردەوە بۆ ڕێگری لە دەركەوتنی شیكەرەوەی سیاسی نەجاح محەمەد عەلی.
دەستەكە لە راگەیەنراوێكی رەسمیدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەركردنی بڕیارەكەی بەهۆی لێدوانەكانی نەجاح محەمەد عەلی بوو لە یەكێك لە كەناڵە ئاسمانیەكان كە هانی ڕق و كینە و توندوتیژی داوە، ئەم لێدوانەی دەبێتە هۆی بەشداریكردن لە ناسەقامگیری كۆمەڵگا و هەڕەشەكردن لە ئاشتیی كۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.