زریانی خۆڵ، شارەزایەك پێی وایە كە 10 ڕۆژ جارێك دووبارە دەبنەوە و دیاری دەكەن كەی پاشەكشە دەكات

ناوخۆ
  • 22-05-2022, 19:01
  • +A -A

     بەغدا - INA- هەندرێن مەكی
    لەگەڵ چاوەڕوانییەكانی گەڕانەوەی سبەینێ، عادل ئەلموختار، شارەزای كشتوكاڵی و ڕاوێژكاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەكشەممە، وادەی كاتی دیاریكرد كە ڕێگە خۆش دەكات بۆ بەركەوتنی عێراق بە زریانی خۆڵ، و لەكاتێكدا باسی لە فاكتەرەكانی كرد كە بووە هۆی دووبارەبوونەوەیان و پێشبینی دابەزینیان دەكرد لە كۆتایی مانگی تەمموزدا، تیشكی خستە سەر زریانە سوورەكان، هۆشداریدا لە كاریگەرییەكانیان.
    ئەلموختار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : عێراق جار جار بەر كاریگەرییەكانی زریانی سووری ئەفریقا دەكەوێت، كە سەرەتای وڵاتانی جەزائیر و لیبیا و سەحرای رۆژئاوا و میسر و وڵاتانی كەنداو دەگرێتەوە، و پاشان لە ئاراستە جیاوازەكانەوە دەچێتە ناو عێراقەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم زریانە بارستەیەكی هەوای ساردە و لەگەڵ بارستەیەكی گەرمدا تێكەڵ دەبێت، و یەكەمیان دەكەوێتە خوارەوە و بارستە گەرمەكە پاڵ دەنێتە سەرەوە بۆ ئەوەی تۆزی هاوڕێكەی وەربگرێت، وە لە بەرزایی نزیكەی شەش هەزار پێیە، ئێمەش ناومان ناوە زریانی سوور.
    جەختیشیكردەوە : ناتوانرێت بەهێزی زریانی سوور كەم بكرێتەوە، چونكە لە چەند وڵاتێكەوە دێت و هۆكاری راستەوخۆی گەرمبوونی گۆی زەوی و گۆڕانی كەشوهەوایە، كە بووەتە هۆی كەمتر باران بارین و زیادبوونی ئەو ناوچانەی كە رووپۆشی رووەكی تێدا نییە بەهۆیەوە وشكەساڵی دروستدەكات، هێزەكەی لە نێوان 50 بۆ 100 كمدایە، و پێویستە ئاگاداری كاریگەرییەكانی لەسەر سیستەمی هەناسە بین.
    ئاماژەی بەوەشكرد: زریان و لەبەر رۆشنایی بارودۆخی كەشوهەوای ئێستا رەنگە هەر دە رۆژ جارێك بەو هۆكارانە رووبدات، هەندێك جاریش ماوەكە كەم دەبێتەوە یان زیاد دەبێت بەپێی فاكتەرەكانی بارستەی هەوا و خێرایی با، هەروەها بەپێی زانیارییەكانی بەردەست زریانی تۆزاویش لەوانەیەلە كۆتایی مانگی تەمموزدا بوەستێت، و دواتر لە مانگی ئەیلولدا دەگەڕێتەوە تا كۆتایی مانگەكە، مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو، دەگەڕێتەوە و نامێنێت، بەپێی ئەو هۆكارانەی باسمان كرد.
    سەبارەت بە شێوازەكانی ڕووبەڕووبوونەوە، ئەلموختار پێشنیاری كردووە تیمێك لە پسپۆڕان و شانە فریاگوزاریەكان پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوون بۆ فایلی زریانی تۆز، چونكە فایلێكی گەورەیە و پێویستی بە توانا و سەرچاوەی گەورەیە.
    لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بڕە ئاو و عەمباركردنی ئاو كە ئێستا لە عێراق بوونی هەیە كەمن، هەروەها هەموو هاوینێك قەیرانی وشكەساڵی و كەمی ئاوی خواردنەوە دروست دەبێت، چونكە باران دەوەستێت و ئاستی ئاویش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت،جگە لەوەی كە كشتوكاڵ پێویستی بە بڕێكی زۆر ئاو هەیە، و دەبێت ڕێگاكان لەبەرچاو بگیرێنەوە، كشتوكاڵ پێوویستە بە شێوەیەكی گونجاو ئاو بەكاربێنێ  بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە.
    وە ئاماژەی بەوەدا كە : هەڵگرتنی ئاو بۆ ئەمساڵ بەڕێژەی 50% كەمترە لە ساڵی ڕابردوو، بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕاوێژكاری سەرچاوەكانی ئاو، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ناوچە كشتوكاڵییەكانی ساڵی ڕابردوو بۆ دوو ملیۆن و نیو، بۆیە ئەو ڕووبەرەكان بۆ یەك ملیۆن و نیو دۆنم كەم دەبنەوە، و ڕەنگە بۆ ئەمساڵیش بێت، ئەمەش كێشەیەكی ڕاستەقینەیە .
    جەختیشیكردەوە پێویستی بەكارهێنانی دروستی ئەو بڕە ئاوەی كە هەیە لە چاندنی جۆ و میوە و سەوزە و سەرلەنوێ سەیركردنەوەی سیاسەتی كشتوكاڵی بەگشتی بەپێی بڕی ئاوی بەردەست بۆ ئەوەی بتوانین سیاسەتێكی سەركەوتوو دابنێین لە پلاندانان بەپێی بڕی ئاولە عێراقدا بەردەستە.