دارایی پەرلەمان: پاڵپشتی فریاگوزاری پارە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور دەكات

سیاسی
  • 22-05-2022, 18:14
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    لیژنەی دارایی پەرلەمان وادەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ یاسای پێشنیاركراوی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان دیاریكرد، پێش ئەوەی دەنگ لەسەر بدرێت، لەكاتێكدا ئاماژەی بە دیارترین كەرتەكان كرد كە یاساكە پشتگیری دەكات، هەروەها ئاشكرای كرد كە لەخۆگرتنی تەرخانكردنەكانی بۆ پڕۆژەكانی پارێزگاكان ئاشكراكرد كە بەرزترینن لە جۆرەكەیان و بڕی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان لە ناوەند و باشوورە.
    ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئەحمەد ئەلجبوری، بە ئەلعێراقی نیوزی راگەیاند، دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و تی: چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەكە بۆ یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، و پێدەچێت لە هەفتەی دوای تەواوبوونی خوێندنەوەی دووەم دەنگی لەسەر بدرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە رۆژانی داهاتوودا لیژنەكە كار دەكات بۆ دانانی ژمارەی دیاریكراو بۆ دەرگای ئاڵوگۆڕ لە یاساكەدا، گرنگترین ئەو كەرتانەی كە لە یاسادا گەرەنتی دەكرێت و ناتوانرێت لێیان بێبەش بكرێت، فایلی پسولەی بەشەخۆراكی و پاڵپشتیكردنی  كەرتی كشتوكاڵی  بە پێدانی باجی جووتیاران و بەبازاڕكردنی گەنم و هەروەها دۆسەی كارەبا و پشتگیریكردنی چینی هەژارەكان.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە لە ئەگەری یاساكە پەسەند بكرێت ، پارێزگاكان بودجە بۆ پڕۆژەكان وەردەگرن،  وەشانی سەرەتایی پاڵپشتی فریاگوزاری لە 9-10 ترلیۆن دینارەوە بۆ ئەم بەشە تەرخان كراوە، ئەم قەبارەی پشتگیریەش بۆ یەكەم جارە ڕوودەدات لە مێژووی دەوڵەتی عێراقدا، و گەورەترین جۆرە لە بودجەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو بڕە پارانەی لە یاساكەدا تەرخانكراوە، بە شێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، لەڕێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانەوە دەچێتە سەر هاووڵاتی، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور، كە لەماوەی سەرهەڵدانی چەتە تیرۆریستیەكانی داعشدا، تووشی بوون و نادادپەروەری و سستی  گەورە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان كراوە، چونكە زۆربەی بودجەكان بەرەو پشتگیریكردنی كەرتەكان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان دەڕۆیشتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
    سەبارەت بە هەڵوێستی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی یاسا پێشنیار كراوەكە، ئەلجبوری جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت لە بنەڕەتدا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تێپەڕاندنی، هەركاتێك پێویستی بەو یاسایە هەبێت، بەرپرسان میوانداری  لێدەكەن،هەر كاتێك پێوویست بكات .
    سەبارەت بە قەبارەی كۆی بڕە پارەی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری، ڕوونیكردەوە كە كۆی گشتی بڕە پارەكە لە سەرەتادا بە (30) ترلیۆن دینار دیاریكرابوو، هەروەها گفتوگۆ بەردەوامە لەسەر ئەگەری كەمكردنەوەی بۆ 25 ترلیۆن، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو بەیاننامەی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان حەسەن كەعبی بۆ زیادكردنی 500 ملیار دینار لە چوارچێوەی یاسا بۆ شارەوانی بەغدا دروستە، چونكە پشتگیری فریاگوزاری 9 ترلیۆن بۆ پارێزگاكان تەرخانكراوە، و بەغدا گەورەترین پارێزگایە لەڕووی ژمارەی دانیشتووان، و كۆی قەبارەی تەرخانكراو بۆی دەبێتە یەك ترلیۆن و 200 ملیۆن دینار، و پارەكە دەچێتە گەشەپێدانی گەڕەكەكانی پایتەخت.
    ئەلجبوری ئاماژەی بەوەدا كە : پێشبینی دەكرێت زیادەی گرانی نرخی نەوت بگاتە 40 ترلیۆن دینار، هەروەها كۆی ئەو بڕە پارەیەی پێشنیار كراوە بۆ یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری لە نێوان 25-30 ترلیۆن دەبێت، واتە بەدڵنیاییەوە ناچینە سەر قەرزكردن بۆ بەهێزكردنی یاساكە بە بڕی زیادە،پێنجشەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای پێشنیاركراوی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان تەواو كرد.