پەروەردە: تاقیكردنەوەكانی سبەی دواخست

ناوخۆ
  • 22-05-2022, 17:50
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشی بنەڕەتی دوابخرێت، هەروەها ئەوانەی  تەواونەبوونە بۆ سبەینێ تا ڕۆژی دواتر دوابخرێت.
    وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە: بەهۆی ئەو چاوەڕوانیانەی كە لەلایەن بارودۆخی كەشوهەوای زریانێكی خۆڵەوە دەردەچێت، هەروەها لە بەرژەوەندی سەلامەتی قوتابیان و خوێندكارەكانمان.
    ئاماژەی بەوەشكرد عەلی حەمید ئەلدلەیمی وەزیری پەروەردە ئاڕاستەی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەش و پۆلە تەواو نەكراوەكانی كرد بۆ سبەینێ دووشەممە 23ی ئایاری 2022 بۆ رۆژی دواتر و هەمان خشتەی  پێشووتر دەبێتە كە راگەیاندراوە.