هەر کەسێک کەمووچەکەی لەملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار زیاتر بێت ئەوا بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت

ناوخۆ
  • 22-05-2022, 17:49
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و كۆگاكانی به‌سه‌ركرده‌وه‌، لەو میانەدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" هەر کەسێک کە مووچەکەی لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار زیاتر بێت ئەوا بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت".
    كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆگاكانی شاری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ لێدوانێكدا به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، "بڕیارمانداوه‌ به‌ دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ راستی ئه‌وه‌یه‌ ئایا هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك كراوه‌ و ئایا خۆراك گه‌یشتوه‌ته‌ سلێمانی و دابه‌ش نه‌كرێت؟ یان نا، له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ بڕیار ده‌ده‌ین".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دو نوسراویان له‌باره‌ی گه‌نم و به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ ناردوه‌ بۆ وه‌زیری بازرگانی عێراق و نیگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیان پێگه‌یاندوه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ دواده‌كه‌وێت، به‌ڵێنیدا كه‌ رێگه‌نه‌دات دوباره‌ ببێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن.
    له‌باره‌ی بڕیاری جێبه‌جێكردنی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كه‌ ده‌ڵێت، هه‌ر خێزانێك موچه‌كه‌ی له‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار زیاتر بێت، به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی ده‌بڕدرێت، كه‌مال موسلیم باسی له‌وه‌كرد، "بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێكراوه‌ و نوسراوی خۆمان داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت".
    هەروەها وتیشی "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رسوماتی گومرگی له‌سه‌ر هه‌شت مادده‌ی خۆراكی لابردوه‌ بۆ ماوه‌ی دو مانگ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا له‌و دو مانگه‌ ئه‌و دو خۆراك چ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر بازاڕ ده‌كات، ئه‌گه‌ر سودی هه‌بێت ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری".