ئەلغزی بۆ باڵیۆزی چین: حكومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی وڵاتانی دۆست

سیاسی
  • 22-05-2022, 17:43
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، حەمید نەعیم ئەلغزی، ئەمڕۆ یەكشەممە، پشتیوانی بەردەوامی حكوومەتی عێراق بۆ هەوڵەكانی وڵاتانی دۆست دووپاتكردەوە.
    لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی سكرتێری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ئاماژەی بەوەكردووە : حەمید نەعیم ئەلغزی، سكرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی چین لە عێراق، تسوی  وی كرد، بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمەكانی پەرەپێدانی بوارەكانی كاری هاوبەش لە نێوان حكومەتەكانی كۆماری عێراق و چینی میللی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە میكانیزمی كاراكردنی فایلە هاوبەشەكان كردووە، لە پێشیان ئه‌وانه‌ی پەیوەسته‌ بە رێككەوتنی چوارچێوەی نێوان عێراق و چین هەیە، كە لە كۆتایی ساڵی رابردوودا لە رێگەی پرۆژەی دامەزراندنی قوتابخانە نموونەییەكان چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە ،هەروەها پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە، جگە لە دەستپێكردنی وەزارەتی پلاندانان بۆ ئەوەی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لەخۆبگرێت  لە بوارەكانی (وزە، تەندروستی، ڕێگاوبان، پرد،وێستگەكانی شیكاری ، ئاوەڕۆ، و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون).
    بەپێی بەیاننامەكە ئەلغزی جه‌ختی له‌سه‌ر هەڵوێستەكانی چین لە پاڵپشتیكردنی حكومەت و گەلی عێراق كردۆته‌وه‌،   پاڵپشتی بەردەوامی حكوومەتی عێراق بۆ هەوڵەكانی وڵاتانی دۆست دووپاتیكردۆته‌وه‌ كە پاڵپشتی حكومەت دەكەن لە جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەی گەشەپێدان لە كەرتی جیاوازدا،بە شێوازێك كە بەرژەوەندی گەلانی دۆست بەدی بهێنێت، لەنێویاندا كۆماری میللی چین.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی چین ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هەوڵەكانی حكومەت بۆ فراوانكردنی چوارچێوەی هاوكاری و وەبەرهێنان لە كەرتەكانی پەیوەندیدار بە باشتركردنی كەرتی ئابووری لە عێراق لەڕێگەی دامەزراندنی و پەرەپێدانی پڕۆژە پیشەسازییەكان كرد. جەختی لەوە كردەوە باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی و هاوكاری نێوان دەزگاكانی حكومەت بۆ بەدیهێنانی فایلە هاوبەشەكان كە بەشدارن لە بەهێزكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات.