بەغدا ـINA
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە نمرەی وەزیفی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا، كە بهدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گهیشتووه، ئاماژە بەوەكراوە، مەحمود ئەلتەمیمی سەرۆكی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵ، بۆ ساڵی 2005 پێشوازی لە ژمارەیەك دەرچووی ئەكادیمیای كەنداوی عەرەبی بۆ خوێندنی دەریایی كرد.
ئەلتەمیمی جەختی لەوە كردەوە كە ئەنجومەنەكە پەسەندی ئەو نمرانەی وەزیفی دەكات كە لە یاسای بودجەی گشتیدا بەردەستە، و پابەندە بە ژمارەی ئەو نمرانەی كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆی دەنێردرێت و تەرخانكردنی داراییان.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە نوێنەرانی دەرچووان سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی ئەنجومەن داویەتی، بۆ ئەوەی دادپەروەرییان لەگەڵدا بكات بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكات.