بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری لە پرسەی شاعیری گەورەی عێراقی مزەفەر ئەلنەواب كرد لە كازمییە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه رایگەیاندووە :مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بەشداری لە پرسەی شاعیری گەورەی عێراقی مزەفەر ئەلنەواب كردووە، لە شاری ئەلكازمییە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆی بۆ خانەوادە و ئازیزانی كۆچكردوو پاتكردۆتهوه.