بەندەری ئوم قەسر: دەست بەسەر دوو كۆنتێنەردا گیرا كە كەرەستەی قەدەغەی تێدابووە

ناوخۆ
  • 22-05-2022, 17:19
  • +A -A

    بەغدا ـINA  
    ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی ده‌روازه‌ سنووریه‌كان لە بەندەری ناوەندی ئوم قەسری ناوەراست دەستبەسەرداگرتنی دوو كۆنتێنەری ڕاگەیاند كە كەرەستەی قەدغەكراویان تێدابووە.
    ئەو دەستەیە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاندووە :  كە توانیویەتی بە هەوڵ و بەدواداچوونی وردی بۆ سەرجەم كاڵاكان و لە رێگەی هەماهەنگی كار و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە بەندەری ئوم قەسری ئەوسەت، توانیان دەستبەسەرداگرتنی دوو كۆنتێنەر، یەكێكیان (ماددەی كیمیایی مەترسیدار)ی تێدایە و ئەوی دیكەیان (تایەی قەبارەی جیاواز) ،سەرجەم كەرەستەكان سەرپێچی مەرج و كۆنترۆڵی هاوردەكردنن، بەو پێیەی ماوەی یاسایی تێدەپەڕێنێت ڕێگەیان بە مانەوەیان لە بەندەرەكەدا داوە بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ڕاپۆرتێكی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێكخراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بكرێت و رێنمایی ئیدارەی بەندەر بكرێت بۆ گواستنەوەی ئەو كۆنتێنەرەی كە ماددە مەترسیدارەكانی تێدایە بۆ ئەو شوێنەی كە بۆی دیاری كراوە.